تواناکان

پرۆگرامسازی

HTML68%
CSS60%
JavaScript15%
C Sharp70%
SQL60%
Python30%
Dart/Flutter75%

نەرمەکاڵا

Adobe Photoshop78%
Adobe After Effect55%
Microsoft Office90%
Adobe Premiere73%
Adobe Illustrator45%

سەربووردەی کەسی

Summary

ئەحمەد ئیسماعیل

پسپۆڕێکی فرەبوار لە تەکنەلۆجیا و ڕاگەیاندن، خاوەن ئەزموون لە بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی میدیایی، دیزاین و مۆنتاژ، وێنەگرتن و ڤیدیۆگرتن، بەڕێوەبردنی سۆشیال میدیا، پەرەپێدانی وێبسایت و سیستەم، و دروستکردنی ئەپلیکەیشنی مۆبایل. ئەزموونم لە سەرپەرشتیکردنی کاری ڕاگەیاندن، نووسینی سیناریۆ و هەواڵ، بەڕێوەبردنی پلاتفۆرمە دیجیتاڵەکان و پەرەپێدانی چارەسەری تەکنیکی هەیە. هەمیشە هەوڵ دەدەم تەکنەلۆجیا و داهێنان تێکەڵ بکەم بۆ دروستکردنی کارێکی مۆدێرن، کاریگەر و بەسوود.

Education

دەرچووی پۆلی ٩

٢٠١٨ - ٢٠١٩

قوتابخانەی دواناوەندی خەرەندی تێکەڵاو

دەرچووی پۆلی نۆی بنەڕەتی لە قوتابخانەی دواناوەندی خەرەندی تێکەڵاو.

دەرچووی پەیمانگەی زاگرۆس

٢٠٢٣ - ٢٠٢٤

بەشی کۆمپیوتەر - پرۆگرامسازی

دەرچووی پەیمانگەی زاگرۆس بە پلەی نایاب (یەکەم)، لەسەر ئاستی بەشی کۆمپیوتەر و پەیمانگە بە گشتی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣–٢٠٢٤.

Project

شاری زیرەک

پڕۆژەی دەرچوون

پڕۆژەیەکی توێژینەوەیی کە سیستەمەکانی نەخۆشخانە، بوومەلەرزە، هەڵواسینی ئۆتۆمبێل، WiFi، ئاودێری و ئاگادارکردنەوەی ئاگر دەگرێتەوە.

سیستەمی بەڕێوەبردن

ئەزموون لە دیزاین، دروستکردن و پەرەپێدانی چەندین سیستەمی بەڕێوەبردن بۆ بوارە جیاوازەکان، لەوانە مارکێت و سوپەرمارکێت، خواردنگە و کتێبخانە.

ئەپلیکەیشنی مۆبایل

ئەپلیکەیشنی زانین / ئەپلیکەیشنی پەیمانگەی زاگرۆس

ئەزموون لە پەرەپێدانی ئەپلیکەیشنی مۆبایل و کارکردن لەسەر پڕۆژە جیاوازەکانی ئەپلیکەیشن، لەوانە:
ئەپلیکەیشنی «زانین»
ئەپلیکەیشنێکی تایبەت بە خوێندنەوە و پێشکەشکردنی بابەتە گرنگ و تەنزئامێزەکان. ئەم پڕۆژەیە بە شێوەی دیمۆ پەرەپێدراوە و تا ئێستا بڵاونەکراوەتەوە.
ئەپلیکەیشنی «پەیمانگەی زاگرۆس»
ئەپلیکەیشنێک بۆ کۆکردنەوە و پێشکەشکردنی زانیاری، بابەت و پێداویستییە پەیوەندیدارەکانی پەیمانگە لە یەک شوێندا. ئەم پڕۆژەیەش بە شێوەی دیمۆ پەرەپێدراوە و تا ئێستا بڵاونەکراوەتەوە.

سیستەمی بەڕێوەبردنی ڕاگەیاندن

سیستەمی بەڕێوەبردنی ڕاگەیاندن – دامەزراوەی شەهید

دروستکردن و پەرەپێدانی سیستەمێکی ناوخۆی بەڕێوەبردنی ڕاگەیاندن بۆ دامەزراوەی شەهید، بە مەبەستی کۆکردنەوە و بەستنی سەرجەم ناوەندەکانی سەر بە دامەزراوەکە لە یەک پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنیدا و گواستنەوەی کاروبارەکانی ڕاگەیاندن بۆ سیستەمێکی ڕێکخراو و دیجیتاڵ.
سیستەمەکە بۆ سەرپەرشتیکردن و کۆنترۆڵکردنی کاری ڕاگەیاندنی ناوەندەکان، پاراستن و ئەرشیفکردنی داتا، پلاندانانی هەفتانە و ڕۆژانە، پەسەندکردن یان گەڕاندنەوە و ڕەتکردنەوەی ناوەڕۆک، تۆمارکردنی چالاکییەکانی سۆشیال میدیا، بەدواداچوونی کار و ئەرکەکان، ئاگادارکردنەوە و دروستکردنی ڕاپۆرت بەکاردێت؛ بە جۆرێک کە بەڕێوەبردن و بەدواداچوونی کاروباری ڕاگەیاندنی سەرجەم ناوەندەکان لە یەک شوێنەوە ئەنجام بدرێت.

Experience

کلینیکی پزیشکی ژیاوە

٢٣/٤/٢٠٢٣ تا ١/٧/٢٠٢٤

سکرتێر و بەڕێوەبەری سۆشیال میدیا

کارکردن لە سەنتەری ژیاوە بۆ نەخۆشییەکانی دەم و ددان وەک سکرتێر و بەڕێوەبەری سۆشیال میدیا، بە ئەنجامدانی کاروباری سکرتاری و بەڕێوەبردنی پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیای سەنتەر.

پەیمانگەی ناحکومی زاگرۆس

٢٠٢١ تا ٢٠٢٢

دیزاینەر و ئیدیتەر — یەکەی ڕاگەیاندن

لە ماوەی خوێندنم لە پەیمانگە، لە یەکەی ڕاگەیاندن و کاروبارە پەیوەندیدارەکانی میدیا کارم کردووە وەک دیزاینەر و ئیدیتەر، و بەشدار بووم لە ئامادەکردنی ناوەڕۆکی بینراو و میدیایی پەیمانگە.

دامەزراوەی پەروەردەیی کۆدۆ

١٨/٢/٢٠٢٣ تا ١٨/٢/٢٠٢٤

دیزاینەر، ئیدیتەر، وێنەگر و ڤیدیۆگرافەر — یەکەی ڕاگەیاندن

کارکردن لە یەکەی ڕاگەیاندنی کۆمەڵگەی پەروەردەیی کۆدۆ وەک دیزاینەر، ئیدیتەر، وێنەگر و ڤیدیۆگرافەر بە شێوەی فریلانس، لەگەڵ سەردان و بەشداری لە کار و چالاکییەکانی کۆمەڵگە لە کاتی پێویست.

سەنتەری تایمز

ماوەی ٢ مانگ

دیزاینەر — یەکەی ڕاگەیاندن

کارکردن لە سەنتەری تایمز بە شێوەی فریلانس لە بواری دیزاین بۆ ماوەی دوو مانگ، بە بەشداری لە ئامادەکردن و جێبەجێکردنی کارە دیزاینییە جیاوازەکان.

پەیمانگەی ناحکومی زاگرۆس

ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤

بەرپرسی یەکەی ڕاگەیاندن

کارکردن لە پەیمانگەی زاگرۆس لە بواری ڕاگەیاندن و بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک، وەک دیزاینەر، ئیدیتەر، بەرهەمهێنەر، نووسەر، وێنەگر و ڤیدیۆگرافەر، بە بەشداری لە دروستکردن و بەڕێوەبردنی ناوەڕۆکی بینراو و نووسراوی پەیمانگە.

دامەزراوەی شەهید

یەک ساڵ و ٦ مانگ

دیزاینەر، ئیدیتەر، وێنەگر و ڤیدیۆگرافەر

کارکردن و هاوکاری لەگەڵ پەیمانگە و کۆمەڵگە پەروەردەییەکانی سەر بە دامەزراوەی شەهید لە کاروبار و چالاکییە پەیوەندیدارەکان، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣–٢٠٢٤.

پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز

ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥

بەرپرسی یەکەی ڕاگەیاندن

کارکردن وەک بەرپرسی ڕاگەیاندن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤–٢٠٢٥، بە بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردن و ئەنجامدانی کارەکانی ڕاگەیاندن، لەوانە وێنەگرتن و ڤیدیۆگرتن، دیزاین و مۆنتاژ، نووسینی سیناریۆ، بەڕێوەبردنی سۆشیال میدیا و ڕێکخستنی چالاکییەکان.

دامەزراوەی شەهید

تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ – بەردەوام

سەرپەرشتیاری تەکنیکی ڕاگەیاندن

کارکردن لە دامەزراوەی شەهید وەک سەرپەرشتیاری تەکنیکی ڕاگەیاندن، بە سەرپەرشتیکردنی کاروباری ڕاگەیاندنی ١٤ پەیمانگە و دوو کۆمەڵگەی پەروەردەیی لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ.
بەرپرسیارێتییەکان بریتین لە دیزاین و مۆنتاژ، وێنەگرتن و ڤیدیۆگرتن، نووسینی سیناریۆ و هەواڵ، هەروەها سەرپەرشتیکردن، بەدواداچوون و کۆنترۆڵکردنی پلاتفۆرمەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیای ناوەندەکانی سەر بە دامەزراوەکە.

Language

کوردی

خوێندنەوە، نووسین، قسەکردن و تێگەیشتن: نایاب

ئینگلیزی

خوێندنەوە: مامناوەند • نووسین: باش • قسەکردن: مامناوەند • تێگەیشتن: مامناوەند

Certificate

بڕوانامەی بەشداریکردن

بەشداری و بەدەستهێنانی ئەزموون لە ژمارەیەک خول، وۆرکشۆپ، پێشبڕکێ و چالاکی جیاواز، لەوانە: کۆرسی ڕاهێنانی مامۆستایان لە پەیمانگەی زاگرۆس، وۆرکشۆپی چاککردنەوەی کۆمپیوتەر لە پەیمانگەی ڕەواندز، پێشبڕکێی خێرانووسین، بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە یەکەمین کۆنفرانسی دەرچووان کە لەلایەن دامەزراوەی شەهید ڕێکخرابوو، بەشداری لە فیستیڤاڵ و پێشانگە تایبەتەکانی پەیمانگەی زاگرۆس، هەروەها بەشداری لە پڕۆگرامەکانی ژیری دەستکرد، خولی تەندروستی و خولی مارکێتینگ.